شارپرێس:
ئاسۆ بەكر، لەلایەن نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە وەک قائیمقامی نوێی چەمچەماڵ بەوەكالەت دیاریکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی بەهۆی زیانەکانی لافاوو باران بارین رەمەك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ لە پۆستەكەی دورخرایەوە، ئاسۆ بەكر وەک قایمقامی نوێی چەمچەماڵ بەوەكالەت دیاریکرا.
ئاسۆ بەكر مستەفا لە 1991 تاوەكو 1997 وەك پارێزەر لە دادگای سلێمانی كاری كردووەو
لە دوای 1997ـەوە تا 2011 بەڕێوەبەری هەریەكە لە ناحیەکانى هێرۆ، بنگرد و خەلەكان بووە.
هەروەها لە 2011ـەوە تا 2017 قایمقامی دووكان بووەو دواتریش لە دیوانی پارێزگای سلێمانی بە پلەى قایقمام دەوامی كردووە.
ئ.ح