شارپرێس:
بەریتانیا سزای بەسەر چەند کەس‌و ڕێکخراوێکدا سەپاند کە لەکردەوەی توندوتیژیی دژی خەڵکی مەدەنی دروزه‌كان له‌باشورى سوریا (سوەیدا) تێوەگلاون، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیاش ده‌ڵێت، "له‌هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا بڕیاردراوه به‌سڕکردنی سەروەت‌و سامان‌و قەدەغەکردنی گەشتکردن بەرامبەر بەچوار کەس‌و سێ ڕێکخراو".
ئیڤێت کوپەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، "لێپرسینەوەو دادپەروەریی بۆ هەموو سورییەکان زۆر گرنگە بۆ دەستەبەرکردنی چارەسەری سیاسیی سەرکەوتوو بەردەوام لەسوریا".
کوپەر ئاشكراشیكردوه، "سزاکان بریتین لەسڕکردنی سەروەت‌و سامان‌و قەدەغەکردنی گەشتکردن بەرامبەر بەچوار کەس‌و سێ ڕێکخراو، هه‌روه‌ها دوو کەسی دیكه‌ش کە پاڵپشتی داراییان پێشکەش بەڕژێمه‌كه‌ى ئەسەد کردوە، ئه‌و سزایانه دەیانگرێتەوە".
لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا، خێڵە بەدەوییە عەرەبییەکان بەپاڵپشتی هێزەکانی حکومەتی سوریا هێرشیانکردەسەر پارێزگای سوەیدا کە زۆربەی دانیشتوانەکەی پێکهاتەی دروزن له‌باشورى ئه‌و وڵاته‌و به‌هۆى هێرشەکانه‌وه، سەدان چەکداری بەرگریکاری دروزو هاوڵاتی مەدەنی کوژران.