شارپرێس:
به‌گوێره‌ى وته‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى بۆ شارپرێس، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی تەرمی دوو گەنجی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عەرەبیان لەباخێكی سنوری مێرگەپانی سلێمانی دۆزییەوەو زانیارییە سەرەتاییەكانیش ده‌ڵێن، بەهۆی غازی سۆباوە خنكاون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، "دوو گەنجی بەڕه‌چه‌ڵه‌ك عەرەب بەناوەكانی (محەممەد مەحمودو ڕەزا مو‌سا) كه ته‌مه‌نی یه‌كه‌میان 24 ساڵه‌و دوه‌میش 35 ساڵه، لەشاری بەغداوە ڕویان له‌سلێمانی كردوه بەمەبەستی كڕینی باخێك لەناوچەی مێرگەپان، دوای ئەوە باخەكەیان كڕیوە، شەو لەباخەكە ماونەتەوەو هەر ئەو شەوە گیانیان لەدەستداوە".
زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، شەوی چوارشەممەی ڕابردوو، دوو گەنجەكە لەباخەكە ماونەتەوەو بەهۆی سەرماوە شەو سۆبایان ئیش پێكردوه‌و نەیانكوژاندوەتەوە، بەهۆی ئەوەی سۆباكە غازی ژەهراویی دەكردوە، دوو گەنجەكە لەكاتى خەودا خنكاون‌و گیانیان لەدەستداوە.
ماوەی دوو ڕۆژە هێزە ئەمنییەكان‌و كەسوكاری گەنجەكان سەرقاڵی گەڕانن بەدوای دوو گەنجەكە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەكانیان لەناو باخەكەدا دۆزراوەتەوەو گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی.