جه‌بار یاوه‌ر: ئەگەر ڕێکەوتن نەکرێت، هێرشە درۆنیه‌كان زیاتر دەبن

کوردستان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 8091 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌رپرسێكى باڵاى سه‌ربازیى هه‌رێم زانیاریى له‌باره‌ى هێرشه‌ درۆنیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراده‌كات، هۆشداریشده‌دات‌و ده‌ڵێت، "ئەگەر ڕێکەوتن له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا نەکرێت، هێرشەکان زیاتر دەبن".


فه‌ریق جەبار یاوەر ئه‌میندارى پێشوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ڕایگەیاند، "هێرشە درۆنییەکان پەیوەستە بەکێشەکانی نێوان هەرێم‌و بەغداوه‌، به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئەگەر ڕێکەوتنیش نەکرێت، هێرشەکان زیاتر دەبن".

وتیشى:"ئەو ناکۆکییەی لەنێوان حکومەتی هەرێم‌و بەغدا دروستبوە لەبارەی بودجەو موچەو نەوته‌وه‌، هۆکارە کە کێڵگە نەوتییەکان بکرێنە ئامانج".

جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، "درۆنەکان لەناوخۆی عێراقەوە ئاراستەی هەرێم دەکرێن، ئامانج لێی کشانەوەی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوتە لەهەرێمی کوردستان".

به‌وته‌ى جەبار یاوەر، "هێرشەکان زیانێکی زۆر بەناوخۆی هەرێم دەگەیەنێت‌و پێویستە ڕێگریی لەئەنجامدانی بکرێت".

له‌ڕۆژى دوشه‌ممه‌ هێرشێكى فراوانى درۆن بۆسه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌ت پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك ده‌ستى پێكردوه‌و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتیه‌كان ڕایگه‌یاند، زیانێكى زۆر به‌كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى هه‌رێم گه‌یشتوه‌.