شارپرێس:
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ڕه‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێكتێگه‌یشتنه‌ى كه له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا بڕیارى له‌باره‌وه دراوه، سەرچاوەیەک له‌حکومه‌تى عێراق به‌شارپرێسى وت، "تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان بەغداو هەولێر نەکراوەو چاوەڕێی ئەوەین، هەرێمى كوردستان بەڵێنەکانی جێبەجێبکات".
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌حكومه‌تى عێراق بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، "تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی فیدراڵ‌و حکومەتی هەرێم ئەنجامنه‌دراوه، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵیش چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان".
به‌وته‌ى سەرچاوە باڵاكه‌ى حكومه‌تى عێراق، "تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی فیدراڵی‌و حکومەتی هەرێم ئەنجامنەدراوە، به‌ڵكو ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ چاوەڕێی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکومەتی هەرێمە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، میدیاى نزیك له‌پارتى‌و یه‌كێتیى ئاشكرایانكردوه، ڕێكه‌وتنى سه‌ره‌تایى له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌و ئه‌مشه‌ویش كۆبونه‌وه‌یه‌كى باڵاى لایه‌نه‌كانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت به‌ئاماده‌بونى بافڵ تاڵه‌بانى‌و د.فوئاد حوسێن وه‌ك نوێنه‌رى پارتى، له‌شارى به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مڕۆش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم دواى ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى خۆى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و ده‌ڵێت:"وردەکاری ئەو لێكتێگه‌یشتنه هاوبەشەی کە دوێنێ لەبەغدا تایبەت بەدابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان‌و پابەندییەکانی هەرێم هاتوەتە ئاراوە، پێشوازیی لێده‌كه‌ین‌و بڕیاردراوه بەجێبەجێکردنی ناوەڕۆکه‌كه‌ى".
