شارپرێس:
حکومەتی هەرێمی کوردستان دواى كۆتاییهاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، پێشوازیی لەلێکتێگەیشتنەی نێوان هەولێرو بەغدا لەبارەی موچە كردوه‌و ده‌ڵێت:"بڕیارمانداوه بەجێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێكتێگه‌یشتنه کە بڕیارە لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا بەتوندترین شێوە، هێرشە تیرۆریستییەکانی سەر هەرێم‌و بەتایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم شەرمەزارکردوه کە وه‌كو ئاماژه‌ى پێكراوه، "زیانێکی زۆری مادیان بەپرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت گەیاندوەو ئامانجی ئەم هێرشانەش لێدانە لەژێرخانی ئابوریی‌و وزەی هەرێمی کوردستان".
له‌و ڕوه‌وه ئەنجومەنی وەزیران داوا لەحکومەتی فیدراڵ دەکات کە ئەرکی خۆی بەجێبگەیەنێت بۆ ئەوەی سنورێک بۆ ئەو هێرشانە دابنرێت‌و ڕێکاری یاساییش بەرامبەر ئەو تێکدەرانە بگیرێتەبەر.
ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم گفتوگۆی لەبارەی تەوەرو بابەتی کۆبونەوەکەى شه‌وى ڕابردوى بافڵ تاڵه‌بانى‌و سودانى کردوه کە تایبەتبوه بەتاووتوێکردنی بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان‌و ڕێڕەوی دانوستان‌و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ.
بۆ ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت:"سەرۆک وەزیران‌و جێگره‌كه‌ى، وردەکاری ئەو لێكتێگه‌یشتنه هاوبەشەی کە دوێنێ لەبەغدا تایبەت بەدابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم‌و پابەندییەکانی هەرێم هاتوەتە ئاراوە خستەڕوو، دوای گفتوگۆ‌و ڕاگۆڕینەوە، ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لێكردوه‌و بڕیاردراوه بەجێبەجێکردنی ناوەڕۆکه‌كه‌ى کە بڕیارە لەبەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ، موچەو شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت".
