شارپرێس:
یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندوە، ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە خاوەنی ڕەگەزنامەی تورکیانو لەئێستادا لەتەمەنی خزمەتی سەربازییدان، دەتوانن پەیوەندیی بەسوپای تورکیاوە بکەن بەمەرجێک بەشداریی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە یان ئەرکە سەربازییەکانیان نەکردبێت.
ئەو لێدوانەی وەزیری بەرگریی تورکیا لەمیانی کەمپەینێکی پارتی دادو گەشەپێدان (ئاکەپە) لەکزلجەهام هات کە دانیشتنێکی بۆ تاووتوێکردنی ڕێگهکانی چارەسەرکردنی پرسی کورد لەتورکیا ئەنجامدا.
هەروەک لای خۆیەوە مەهمەت شیمشەک وەزیری گەنجینەو دارایی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، ئەو سەقامگیرییەی لەئەنجامی دەستپێشخەریی ئاشتییەوە سەرهەڵدەدات، کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر وەبەرهێنانەکانی ناوچەکە دەبێت.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەفکان عەلا جێگری سەرۆکی ئاکەپە کە سەرپەرشتیی کەمپەینەکەی کرد، جەختی لەوەکردەوە، دەوڵەت ئێستا بەتەواوی ئیرادەی خۆی دەسەپێنێتو هیچ سازشێک لەئارادانییە، بەوتەی ئەو داواکاریی سەرەکیی بریتییە لەهەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەو دانانی چەک.
جەختیشی لەوەکردەوە، پرۆسەکە لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی سەرۆک کۆماردا بەڕێوەدەچێت.