سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگیی له‌باره‌ى هێرشه‌ درۆنیه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێم هاته‌ده‌نگ

عیراق

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5194 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پەرلەمانتار عامر فایز عامری كه‌ یه‌كێكه‌ له‌سەرکردەكانى چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ده‌شڵێت:"حەشدی شەعبی، حکومەت‌و لایەنەکانی لەدەستنەبون لەو هێرشانە ئاگادارکردوه‌تەوە".


عامری ڕونیشیکردوه‌تەوە، حکومەت جدییە لەبەدواداچونی سەرچاوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە.

جەختیشیکردوه‌تەوە، عێراق ڕەتیدەکاتەوە تێوەبگلێت لەهەر ململانێیەکی ناوچەیی، ئەم هەڵوێستەش کۆدەنگی لایەنە سیاسیی‌و گروپە چەکدارەکانی لەسەرە. 

بەوتەی ئەو بەرپرسەی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگیی، هێزەکانی حەشدی شەعبی پشتیوانیی لەسەقامگیریی عێراق دەکەن‌و هیچ پەیوەندییەکیان بەو هێرشانەوە نییە کە دەکرێنەسەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، جگەلەوەی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی حکومەت‌و چوارچێوەی هەماهەنگییان لەوە ئاگادارکردوەتەوە.