شارپرێس:
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتاییهات‌و لەکۆبونەوەکەدا پرسی موچە باسکراوه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌كى ڕێكه‌وتنیش له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌كراو كه‌مێكى دیكه زانیاریى زیاتر ئاشكراده‌كرێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، حکومەتی هەرێم ڕازیی بوە بەپێدانی 120 ملیار دیناری مانگانە لەداهاتی ناوخۆ‌و ڕادەستکردنی 230 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازیی بوە مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی‌و مانگانەش 230 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بکات‌و بۆ ناوخۆش 50 هه‌زار به‌رمیلى ڕۆژانه.
زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدا دەکات بۆ ئەوەی دوای ئەو ڕێککەوتنە، بڕیار لەناردنی موچەى موچه‌خۆرانى هه‌رێم بدات.