شارپرێس:
سهرۆكى هاوپهیمانى دهوڵهتى یاسا هۆشداریدهدات لهبهرامبهر دۆخى ئێستاى عێراقو دهڵێت:"قەیرانی سیاسییو سیاسەتی بێدەنگكردن هەڕەشە لەسیستەمی دیموکراسی دەكەن"، ڕاشیدهگهیهنێت، "دامەزراوەكانی یاسادانانو جێبەجێکردنو دادوەریی لەبێدەنگییەکی ترسناکدان".
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایدهگهیهنێت، "دوو دیاردەی مەترسیدار هەڕەشە لەسیستەمی دیموکراسی دەستوریمان دەکەن، یەکەمیان، دەرکەوتەکانی قەیرانی سیاسییە، دوەمیشیان، هێرشکردنەسەر میدیای ئازادە لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەکان، لەسایەی بێدەنگییەکی ترسناکی دامەزراوەكانی یاسادانان، جێبەجێکردنو دادوەری".
مالیكی لەئێكس پهیامێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویەتی، "دیاردەی هەوڵدان هەیە بۆ بەرتەسککردنەوەی میدیای ئازادو کاریگەرو، گۆشەگیركردنی لەسوچێكی دیاریکراوداو دورخستنەوەی لەهەڵوەستكردن لەسەر پرسە جەوهەرییەكان كە پەیوەستن بەبەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراقەوە، وەک ئەوەی ئامانج لەمیدیا کات بەسەربردن یان ئارایشتكردن بێت".
لهو ڕوهشهوه دهڵێت:"پێویستە دەزگا ئەمنییەکان خۆیان لەڕوبەڕوبونەوەی ئازادی ڕادەربڕین بەدوربگرن، بەوپێیەی میدیا دیارترین ڕوخساری دەستورو ژیانی دیموکراسییە، لەسەر میدیاکانیش پێویستە خۆیان لەناشرینکردنو بەئامانجگرتنى دامەزراوە نیشتمانییەکان بەدوربگرن".
مالیكی هۆشداریدهداتو ڕایدهگهیهنێت، "هۆشداریدەدەین لەوەی سیاسەتی بێدەنگکردنو لێپرسینەوە لەمیدیاكاران بەهۆی وشە یان ڕەخنە یان سەرنجی میدیایی، قەیرانەکان گەورەتر دەکاتو هەڕەشە لەئاشتی کۆمەڵگه دەکات".
