شارپرێس:
ڕاوێژکارێکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا چارهسهرى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم ئاشكرادهكاتو ڕایدهگهیهنێت، "هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان چڕکراونەتەوەو لەچەند ڕۆژێکی کەمی داهاتودا کێشەکە چارەسەردەکرێت".
زیاتر لە 70 ڕۆژە بەغدا موچەی فەرمانبەرانی کوردستانی ڕاگرتوە، سەرەڕای هەوڵەکانیش لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دادگای فیدڕاڵیو پەرلەمانی عێراق، بەڵام تائێستا بڕیاری ناردنی موچە نەدراوە، دوێنێش بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لەبەغداوە بەڵێنی چارەسەرکردنی پرسی ناردنی موچەو شایستە داراییەکانی هەرێم لەچەند ڕۆژی داهاتودا دراوە.
عەباس موسەوی ڕاوێژکاری هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق سەرۆکایەتی بۆ میدیاى نزیك لهپارتى قسهیكردوهو وتویهتى، "پێویستە هەردولا هەوڵی هاوبەش بدەن هەم حکومەتی هەرێمو هەمیش حکومەتی فیدڕاڵی، پێویستە بیر لەکشانەوە لەپرۆسەی سیاسییو لێکدورکەوتنەوە نەکەینەوە".
وتوشیهتى:"دەبێت کێشەکان چارەسەربکەین، نیازپاکی باش هەیەو هەموان کۆکین لەسەرئەوەی نابێت پرسی موچە تێکەڵ بەکێشەی سیاسی بکرێت".
ئەو ڕاوێژکارەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاماژهى بهوهداوه، "دەکرێت مانگێک بۆ سێ مانگ موچە بنێردرێتو لەو ماوەیەدا لیژنەیەکی باڵاو گەورە بۆ تێپەڕاندنی یاسای نەوتو غازو چارەسەری کۆی کێشەکانی دیکە پێکبهێنرێت، ئێمە بەبرسیکردنی گەلی کورد ڕازی نینو هەوڵی باش بۆ چارەسەری کێشەکان نراون، بۆیەش ئومێد هەیە کە لەچەند ڕۆژی کەمی داهاتودا بگەینە ئەنجام".
