دوەمین دیداری مەقام لەکەرکوک بەڕێوەدەچێت

هەمەڕەنگ

13/07/2025‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەبەشداری تیپێکی مۆزیک و نۆ هونەرمەندی کورد، عەرەب و تورکمان، ئەمڕۆ یەکشەممە، دوەمین دیداری مەقام لەکەرکوک دەستپێکرد و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، دوو هونەرمەندیش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشداری لە دیدارەکە دەکەن.

سەردار زەنگەنە، ئەندامی لیژنەی باڵای دوەمین دیداری مەقام لەکەرکوک بە شارپرێسی وت،" ئومێدیش دەکەین لە ساڵانی داهاتودا بەبەرنامەیەکی تۆکمەتر ئەم دیدارە بە نێودەوڵەتی بکەین و هونەرمەندانی زۆربەی وڵاتانی دیکەش بانگهێشت بکەین ".

ئەوەشیخستەڕوو، بەهۆی ئەوەی کەرکوک لانکەی مەقامە و چەند جۆرێکی تایبەت بە خۆی هەیە، بۆیە بایەخدان بەسەرجەم جۆرەکانی هونەر لەم شارە زۆر گرنگە، بەتایبەتیش هونەری مەقامات.

سەردار زەنگەنە باسی لەوەشکرد، کەرکوک شارێکی فرەمەزهەب و پێکهاتەیە، سازدانی ئەم جۆرە دیدارانە هەنگاوێک دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی نێوان پێکهاتەکان و زیندوکردنەوەی ڕەسانەیەتی هونەری شارەکە، هەروەها پەیامێکیشە کە کەرکوک شاری پێکەوەژیانە.  

محەمەد سەردار