سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ شارپرێس-ی ئاشکراکرد، لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە..
سەرچاوەکەی شارپرێس ئاماژەی بەوەدا، دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرکردایەتی یەکێتی، بە ئەگەری زۆرەوە سبەینێ پێنج شەممە جارێکی دیکە شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە سەرچاوەکەی شارپرێس وتی، بافڵ تاڵەبانی هەڵوێستی بەرپرسانی عێراق بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەگەیەنێت.