تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە لیستی مووچەی مانگی 7 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 بنێرن.
سەرچاوەیەکیش لە حکومەتی عێراق دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو پارەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دێت.
سەرچاوەكە وتی، لە کۆبوونەوەی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دا رەزامەندی درا لەسەر رێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
وتیشی، " لە رۆژی یەکشەممەوە پارەکە دێت".