شارپرێس:
بەگوێرەی قسەی دکتۆر خولیۆ ماسیت کە لەهەژماری تایبەتیی خۆی لەسەکۆی تیک تۆک بڵاویکردوهتەوە، هەرچەندە خواردنەوەی ئاو بۆ شێدارکردنەوەی جەستە گرنگە، بەڵام کاتی گونجاو هەیە بۆ خواردنەوەی.
ئەو پزیشکە ئامۆژگاری دەکات کە لەکاتی شەودا، بەتایبەت پێشخەوتن، زۆر ئاو نەخورێتەوە، بەوپێیەی خواردنەوەی ئاو پێشخەوتن دەتوانێت خەوەکەت تێکبدات، چونکە ناچار دەبیت بۆ توالێت هەڵسیت.
هەروەک دەڵێت، "هورمۆنی "ڤاسۆپرێسین" لەکاتی خەودا ڕێکدەخرێت، ئەمەش یارمەتی کەمکردنەوەی میزکردن دەداتو جەستە هاوسەنگی ئاوەکەی دەپارێزێت، زۆر هەستان لەخەو بەهۆی میزکردنەوە، ناهێڵێت کەسەکە بەقوڵی بخەوێت".
دکتۆر ماسیت پێشنیازدەکات کە باشتروایە بەدرێژایی ڕۆژ شێداری جەستەت بپارێزیت بەخواردنەوەی ئاو هەموو دوو کاتژمێر جارێک یان کەمتر، بەمشێوەیە، خواردنەوەی ئاوی کۆتایی ڕۆژ زۆر نابێتو زۆر نزیک نابێت لەکاتی خەوتن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی