حەماس هۆشداری لەپلانێکی ئیسرائیل دەدات

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1663 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، پلانە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ گواستنەوەی دانیشتووانی شاری غەززە "شەپۆلێکی نوێی جینۆسایدی دڕندانە و ئۆپەراسیۆنی ئاوارەکردنە" لە دژی سەدان هەزار دانیشتووی شارەکە.

بزووتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، قسەکردن لەسەر هێنانی خێمە بۆ ناو باشوری کەرتی غەززە لە ژێر پەردەی ڕێکخستنە مرۆییەکان، فێڵێکی ئاشکرایە کە مەبەست لێی پەردەپۆشکردنی تاوانێکی دڕندانەیە کە ئیسرائیل ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی. 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە ڕۆژی یەکشەممەوە بۆ دابینکردنی خێمە و کەرەستەی دیکە ئامادەکاری دەکەن بۆ پلانی گواستنەوەی دانیشتووانی باکوری غەززە بۆ باشوری شارەکە.
ئ.ه