شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند بڕیاری ڕاگرتنی سەرجەم جۆرەکانی ڤیزای بۆ خەڵکی کەرتی غەززەی داوە تا پێداچوونەوەیەکی ورد دەکرێت، هەنگاوێک کە لەلایەن فەلەستینییەکانەوە ئیدانە کراوە.
وەزارەتەکە، ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا "ژمارەیەکی کەم" ڤیزای پزیشکی و مرۆیی دەرچووە.
شیکارییەک بۆ ژمارەی ڤیزای مانگانە کە لە ماڵپەڕی وەزارەتەکەدا بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات کە ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە ٣٨٠٠ ڤیزای سەردانی پزیشکی بە فەلەستینییەکان داوە، کە ٦٤٠ ڤیزا لە مانگی ئایاردا دەرچووە.
ڤیزەی سەردانی B1 و B2 ڕێگە بە بیانییەکان دەدات چارەسەری پزیشکی لە ئەمریکا وەربگرن.
ئ.ه