شارپرێس:
لەهەنگاوێکی چاوه‌ڕواننه‌كراودا تاكه به‌رپرسى كورد له‌پڕۆژه‌ى نه‌فتخانه كه له‌پشكى یه‌كێتیى بوو دورخرایه‌وه‌و مه‌ترسى بۆ دامه‌زراندنى 20 هه‌زار كه‌سیش دروستده‌بێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌ڵێت:"به‌بڕیارى حزبى ته‌قه‌دومى حه‌لبوسى، ئه‌و پۆسته له‌یه‌كێتیى سه‌ندراوه‌ته‌وه".
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار زانیاریى گرنگى بۆ شارپرێس ڕاگه‌یاندو وتى:"ئه‌و هه‌نگاوه‌ى نراوه دژى ئەندازیار ئەمیر مەحمود جاف جێگه‌ی پرسیارە بۆ هەموان، چونكه ئەمیر جاف لەسەرۆکایەتی ئەنجومەنی هاوبەشی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی گەشەپێدانی نەفتخانە ده‌ستكه‌وتێكى زۆرى هه‌بوه".
وتیشى:"له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌و، ئێستا زیاتر له100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه به‌رهه‌مده‌هێندرێت، دواتر تاكه به‌رپرسى كورده له‌پڕۆژه‌ى نه‌وتى سنوره‌كه".
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، "پڕۆژەی نەفتخانە تەنها مەله‌فێکی نەوتیی نییە، بەڵکو دەرفەتێکی ستراتیژییە بۆ خەڵکی خانەقین‌و ناوچەکە، چونکە چاوەڕواندەکرێت 20 هەلی کار دابینبكرێت بۆ خه‌ڵكى خانه‌قین‌و سنوره‌كه، به‌لابردنى ئه‌میر جاف، هیچ كوردێك دانامه‌زرێت‌و كورد ئه‌و هه‌له‌شى له‌ده‌ستده‌چێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى بۆ شارپرێس ڕونكرده‌وه، "ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە بەردەوام كه‌سانى کارامە لەنەتەوەی کورد لەبەڕێوەبردنی پڕۆژه گرنگ‌و ستراتیژییه‌كان لاده‌برێن‌و به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمیش بێده‌نگییان هه‌ڵبژاردوه".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەندازیار ئەمیر مەحمود جاف کە کوردەو له‌پشكى یه‌كێتیى له‌و پۆسته‌دا بوه ماوه‌ى مانگێكه لابراوه‌و ئه‌وكه‌سه‌شى خراوه‌ته شوێنى، عەرەبەو خه‌ڵكى شارى به‌غدایه، بڕیارى لابردنى به‌رپرسه كورده‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى نه‌فتخانه‌وه دراوه كه عه‌ره‌به‌و سه‌ر به‌حزبی ته‌قه‌دومى حه‌لبوسیه".
