شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، پێگەیەکی ژێرخانی وزەی کردۆتە ئامانج کە حوسییەکانی سەر بە ئێران لە باشوری سەنعای پایتەختی یەمەن بەکاریدەهێنن.
میدیاکانی ئیسرائیل باس لەوە دەکەن کە وێستگەی کارەبای حەزیز بۆردومان کراوە لەیەمەن.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە کە هێرش بۆ سەر وێستگەی کارەبای حەزیز لە نزیک پایتەختی یەمەن لەلایەن هێزی دەریایی ئیسرائیلەوە ئەنجامدراوە.
کەناڵی ئەلمەسیرە کە لەلایەن حوسییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت، بڵاویکردەوە، هێرشێک وێستگەیەکی کارەبای کردە ئامانج و هەندێک لەبەشەکانی لە خزمەتگوزاری دەرچوون.
ئ.ه