شارپرێس:
لەسنوری ناحیەی سەنگاو، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕویدا، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربون.
ئارام مارف بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو ڕاگەیاند، "لەسنوری ناحیەی سەنگاوی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، شەڕەتەقە لەنێوان دوو بنەماڵە لەگوندەکانی دلگەو هەنارەی سنورەکەدا ڕویداوەو بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربون".
بهوتهى بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو، "بەهۆی شەڕەکەوە کەسێک بەناوی (سەردار عەلی) لەگوندی هەنارە کوژراوەو دوو کەسی دیکەش لەگوندی دلگە برینداربون".
بهگوێرهى زانیارییەکانى شارپرێس، ئهو شهڕهى ئهمڕۆ ڕویداوه، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بوە.
ئارام مارف دهڵێت، "تەرمی کوژراوەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی چەمچەماڵ کراوەو دوای توێکاری، ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە، دوو بریندارەکەش بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراون".
بەڕێوەبەری ناحیەی سەنگاو بهشارپرێسى وتی، "چەک بەکارهێندراوەو بریندارەکانیش بەگولـلە بریندارکراون".