شارپرێس:
پرۆفیسۆرێک هۆشداریی لەخواردنی شوتیی دەدات کە یەکێکە لەو میوانەی هاوینان لەلایەن هاوڵاتییانەوە زۆر دەخورێت، دهشڵێت:"ئەگەر بەبێ شۆردنەوە بخورێت، مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستیی دروستدەکات".
دکتۆر عەلی دەمیر پسپۆڕی گەدەو ڕیخۆڵە لەزانکۆی نەجمەدین ئەربهکان ڕایگەیاند، "شوتی میوەیەکی هاوینەی بەناوبانگە، بەڵام ئەگەر بەبێ شۆردنەوە بخورێت، مەترسی گەورەی لەسەر تەندروستیی دروستدەکات".
وتوشیهتى، "توێکڵی شوتی وردە زیندەوەرە جۆراوجۆرەکان لەکێڵگە هەڵدەگرێت، هەربۆیەش، شۆردنی شوتی پێشخواردن زۆر گرنگە".
دەشڵێت:"وەک دەزانن شوتی لەکێڵگە لێدەکرێتەوەو دواتر دەهێنرێتە بازاڕەکانەوە بۆ فرۆشتنو دواتر دەخورێت، بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە هەموو ئەو وردە زیندەوەرانە هەڵگرتبێت کە لەکێڵگەکەدا هەیەو ئەگەر بەئاوی پیس ئاودێری کرابێت، ئەوا هەموو جۆرە زیندەوەرێک لەکێڵگە لێی کۆدەبێتەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتیی هۆشیاربێت کاتێک شوتی دەکڕێت، دەبێت ڕاستەوخۆ بیشواتەوە".
ئاماژهى بهوهشكردوه، "ئەو بەکتریایەی لێی کۆدەبێتەوە بەئاسانی دەتوانێت بچێتە ناو شوتییەکەوە، بەتایبەت ئەگەر شوتییەکە درزی بردبێت، بەمەش دەببێتە هۆی ژەهراویبون، لەو ڕێگەوە بەکتریاکان دەچنە ناو کۆئەندامی هەرسەوە دەبێتە هۆی سکچونو تا، هەروەها ئەو وردە زیندەوەرانە بەشێوەیەکی گشتییش بەتایفۆید ناسراون".
ئەو پڕۆفیسۆرە باسى لهوهشكردوه، "ئەگەر بەشێک لەشوتیەکە خوراو بەشەکەی دیکە هەڵگیرا، پێویستە بەنایلۆنێکی خاوێن سەرەکەی جوان دابپۆشرێتو لەماوەی یەک، دوو ڕۆژدا بخورێت".
