شارپرێس:
توێژەرانی زانکۆی ھارڤارد بۆیان دەرکەوتوە، ڕێژەی مردن بەنەخۆشیی شێرپەنجە لەنێو پزیشکە نەشتەرگەرە ئەمریکییەکاندا دوو ھێندەی ڕێژەی مردنی پزیشکانی نانەشتەرگەرەو نزیکەی 20% زیاترە لەزۆربەی کەسانی دیکەی ناپزیشک.
لەم توێژینەوەیەدا، توێژەران تۆمارەکانی مردنی زیاتر لەیەک ملیۆن کەس، لەتەمەنی 25 بۆ 74 ساڵان، لەسیستەمی ئامارە ژیانییەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2023 ھەڵسەنگاند کە 224 نەشتەرگەرو 2740 پزیشکی دیکەی لەخۆگرتبوو.
گروپەکانی بەراوردکردن پزیشکانی نانەشتەرگەر، پیشەوەرانی دیکە، پارێزەران، ئەندازیاران، زانایانو ھەموو کارمەندانی دیکەیان لەخۆگرتبوو.
بهگوێرهى "میدیکاڵ ئێکسپرێس"، نەشتەرگەرەکان 355.3 حاڵەتی مردنیان تۆمارکردوە بۆ ھەر 100 ھەزار دانیشتوو، بەبەراورد لەگەڵ 228.4 حاڵەتی مردن بۆ ھەر 100 ھەزار دانیشتوو لەنێو پزیشکانی نانەشتەرگەر کە بوە ھۆی ڕێژەی مردنی 1.56.
ھەرچەندە ڕێژەی مردن لەنێو نەشتەرگەرەکاندا زۆر کەمتربوو لەڕێژەی ھەموو کارمەندانی دیکەو لەنزیکەی ڕێژەی مردن لەنێو پارێزەرانو ئەندازیارانو زانایان دەچوو، بەڵام لەیەک پۆلدا بەرزبونەوەی تۆمارکرد.
ڕێژەی مردن بەشێرپەنجە کە بۆ وەرەمەکان دیاریکراوە، لەنێو نەشتەرگەرەکاندا بەرزترین بوو، بە 193.2 بۆ ھەر 100 ھەزار کەس بەبەراورد لەگەڵ 87.5 لەنێو پزیشکانی نانەشتەرگەر کە یەکسانە بەڕێژەی مردنی مانگانەی 2.21.
شێرپەنجە تاکە پۆل بوو کە تێیدا نەشتەرگەرەکان ڕێژەی مردنیان زیاتر بوو لەھەموو کارمەندانی دیکە، بە 162.0 بۆ ھەر 100 ھەزار، بەراوردکردنی ھۆکارەکانی مردن لەنێو پۆلە پیشەییەکاندا ئاماژەی بەوەکرد، فاکتەرەکانی ژینگەی کار لەنەشتەرگەریدا ڕەنگە ھۆکاری مردنی زیادە بەھۆی شێرپەنجەوەبن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
