شارپرێس:
حزبی دەعوەی ئیسلامی پشتگیریی دورخستنەوەی هەموو ئەو كاندیدە تۆمەتبارانە دەکات کە لەگۆڕەپانی سیاسی و پەرلەماندان.
حزبی دەعوەی ئیسلامیی عێراقی بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتوە، بەهەموو شێوەیەک پشتگیری لەڕێکارەکانی دەستەی لێپرسینەوەو دادوەری دەکات سەبارەت بەدورخستنەوەی بەعسی و تۆمەتباران لە ۆڕەپانی سیاسی و پەرلەمان.
هەروەها دەڵێت، "بۆ پاراستنی پرۆسەی دیموکراسی لەعێراقدا، پێویستە رێگە بەبەعسییەکان نەدرێت لەناوەندەکانی بڕیارداندا کار بکەن و رۆڵی سەرەکییان هەبێت."
27ی تەموزی 2025 ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەسەرپەرشتیی فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆبوەوە و ڕایگەیاند، نابێت ڕێگە بدرێت ئەو کەسانەی پەیوەندییان بە حیزبی بەعسی هەڵوەشاوەوە هەیە، بگەنە پەرلەمان.
ش.ح