شارپرێس:
توێژه‌رو دیپلۆماتكارێكى دێرینى عێراق مه‌ترسیه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ى
ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌ئازادكردنى ڕفێندراوه ئیسرائیلییه‌كه،
ئه‌مریكا واز له‌عێراق ناهێنێت"، ده‌شڵێت:"ته‌نانه‌ت تره‌مپ 16 شوێنى
له‌عێراق ده‌ستنیشانكردوه، بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا هێرشیان بكه‌نه‌سه‌ر".
به‌وته‌ى غازى فه‌یسه‌ڵ توێژه‌رو مامۆستاى زانكۆ، "ئه‌مریكا به‌ئازادكردنى
كچه ئیسرائیلییه‌كه واز له‌عێراق ناهێنێت".
ئه‌و توێژه‌ره ئاشكرایكردوه، ئه‌مریكا له‌فشاره‌كانى بۆسه‌ر عێراق
به‌رده‌وامده‌بێت‌و ته‌نانه‌ت 16 شوێن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه
ده‌ستنیشانكراون كه پێگه‌ى گروپه چه‌كداره‌كانن.
ئه‌وه‌شى وتوه، "ئه‌مریكا ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه هێرشبكاته‌سه‌ر
گروپه‌كانى سه‌ر به‌ئێران له‌عێراق‌و له‌ته‌واوى ته‌واوى ناوچه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست‌و
ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كش ئه‌وه‌یه، له‌ناویان ببات".