شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، به هۆی ئاماژەکردن به "چارەسەری دوو دەوڵەت" و سنوورەکانی ساڵی 1967و داننان بەدەوڵەتی ئیسرائیل، بەیاننامەی کۆتایی لوتکەی دۆحەی ڕەتکردەوه و تاکە ڕێگاچارەی بە دامەزراندنی یەک دەوڵەتی دیموکراسی لە ڕێگەی ڕیفراندۆمێکەوە زانی کە هەموو فەلەستینییەکانی ناوەوە و دەرەوەی زەوییە داگیرکراوەکان بگرێتەوە.
ئێران بە مافی فەلەستینییەکانی دەزانێت، هەموو ئامرازەکان بۆ گەیشتن بە ئازادی و ڕزگاری لە داگیرکاری سود وەربگرن.
لە هەمان کاتدا ئێران ستایشی هەوڵەکانی قەتەر و میسری کرد بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کەمکردنەوەی ئازارەکانی فەلەستینییەکان، بەڵام ئەمریکای بە پشتیوانی لە دەستدرێژی ئیسرائیل تۆمەتبار کرد و ڕەتیکردەوە بێلایەن و متمانەپێکراو بێت لە هەوڵەکانی ئاشتی دا.
ئ.ه