یسرائیل کاتز: غەززە دەبێتە گۆڕستانی حەماس

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 180 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئۆپەراسیۆنی زەمینیی سوپای ئیسرائیل لەدووهەم ڕۆژیدا لە غەززە بەردەوامە لەگەڵ شەپۆلێکی گەورەی کۆچ و ئاوارەبوونی خەڵکی شارەکە و کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان.

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، غەززە وێران دەبێت و شارەکە دەبێتە  گۆڕستان بۆ حەماس.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر غەززە بکەوێت، حەماس دەڕوخێت، برایانی یەحیا سنوار غەززەیان وێران کرد، عیزددین حەدادیش وێرانتری دەکات وەک ئاماژەیەک بۆ سەرکردەی نوێی حەماس لە غەززە.

هاوکات، شارەکە شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەبوونی بەرەو باشوری بەخۆیەوە بینیوە، سەرەڕای نەبوونی شوێنی تایبەت.
ئ.ه