سعودیە و پاکستان ڕێککەوتنی بەرگریی هاوبەشیان واژۆ کرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 121 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە و محەمەد شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان، ڕێککەوتننامەی هاوبەشی بەرگری ستراتیژییان واژۆ کرد.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە بڵاویکردەوە، ڕێککەوتنەکە "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی هەردوو وڵاتدایە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆیان و بەدیهێنانی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە و جیهاندا.

هەروەها ئامانج لێی پەرەپێدانی لایەنەکانی هاریکاری بەرگریی نێوان هەردوو وڵات و بەرزکردنەوەی ڕێگری هاوبەشە لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک.

لەم ڕێککەوتنەدا مەرجی ئەوە هاتووە کە "هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر هەریەکێک لەم دوو وڵاتە، دەستدرێژییە لە دژی ئەوەی تریشیان."

ئەم ڕێککەوتنە دوای فراوانبوونی زیاتری هەڕەشەکانی ئیسرائیل دێت کە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بکاتەئامانج لەدوای هێرشەکەی قەتەر و مەترسی تێوەگلانی عێراق و تورکیاش لە ئاڵۆزییەکان.
ئ.ه