ڕاگەیەندراوی فەرمی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەسەر شەڕی حەلەب

کوردستان

07/10/2025‌ 2985 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

هەسەدە ڕەتیدەکەنەوە خاڵە پشکنینەکانی سەر بە چەکدارانی حکومەتی کاتی لە دەوروبەری ئەشرەفیە و شێخ مەقسود بکەنە ئامانج.

هەسەدە دەڵێت، هێزەکانمان لەدوای کشانەوەی ئێمەوە بەپێی لێکتێگەیشتنی یەکی نیسان لە ناوچەکەدا ئامادە نەبوون.

بەشێک لەناوەرۆکی ڕاگەیەندراوەکە:
 ئەوەی لە ئەشرەفیە و شێخ مەقسوود دەگوزەرێت، دەرئەنجامی هێرشی دووبارەی چەکدارانی حکومەتی دیمەشقە بۆ سەر خەڵکی سڤیل.

چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەمارۆی ئەمنی و مرۆیی خنکێنەر بەسەر گەڕەکەکاندا دەسەپێنن و هاوکاری و پێداویستییە پزیشکییەکان دەبڕن.

چەکدارەکانی حکومەت گەمارۆیەکی خنکێنەریان بەسەر ئەشرەفیە و شێخ مەقسوددا سەپاند.

پەرەسەندنی مەترسیدار هەیە بە هەوڵدان بۆ دزەکردن بە تانک و زرێپۆش، و بە ئامانجگرتنی گەڕەکەکان بە گوللە هاوەن و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.

تۆپبارانەکان زیانی گیانی لە هاووڵاتیانی مەدەنی و زیانی ماددی بەرفراوانی لێکەوتەوە.

دانیشتووان ناچاربوون شانبەشانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بەرگری لە خۆیان بکەن، کە هاوڵاتیانی مەدەنی دەپارێزن.

حکومەتی دیمەشق بە تەواوی بە بەرپرسیار دەزانین لە گەمارۆ و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی دژی خەڵکی سڤیل.

داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆ و ڕاگرتنی هێرش بۆ سەر خەڵکی سڤیل، هەنگاوی بەپەلە بگرنەبەر.
ئ.ە