شارپرێس:
کەمێک پێش ئێستا کەرنەڤاڵی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە کەرکوک دەستیپێکرد، لەکاتی کەرنەڤاڵەکەدا دەنگی تەقە بیستراو بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس چەند کەسێک بریندارن.
ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی پارتی لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو، تەقە کرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی شارپرێس، گرژییەکە لەنێوان لایەنگرو هەواداری دوو کاندیدی دیاری پارتی بووە و بەهۆیەوە تەقەکراوە و ژمارەیەک کەس بەسوکی برینداربون.
بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بڵاوکراونەتەوە، گرژی و ئاڵۆزییەکە زۆر توند بووەو هەردوولایان ڕوبەڕوی یەکدی بوونەوەو پەلاماری یەکدیان داوە.