شارپرێس:
دوای دروستبونی ئاڵۆزی
لەنێوان لایەنگرانی پارتی و بەرەی تۆرکمانی لەناحیەی پردێ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاتەدەنگ و داوا لەهەموو لایەنەکان دەکات دان بەخۆیاندا بگرن و هەوڵبدەن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
محەمەد ئیبراهیم حافز،
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" بەنیگەرانییەوە
چاودێری ئەو پێشهاتە مەترسیدارەی ناحیەی پردێ دەکەین و داوا دەکەین رێگەنەدرێت ئاڵۆزییەکان
پەرە بستێنن و مەترسی لەسەر سەلامیەتی هاوڵاتییان دروستبێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،" لەگەڵ
فەرماندە ئەمنیەکان کاردەکەین بۆ زامنکردنی گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە،
گفتوگۆ و گەڕانەوە بۆ یاساش باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ".