ئێران داوایەكی چارەنوسسازی ترەمپ ڕەتدەكاتەوە

جیهان

25/10/2025‌ 1012 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، داواكەی ترمەپیان ڕەتكردۆتەوە، لەكاتێكدا ئەمریکا داوای لێ کردون لەبرامبەر چالاككردنەوەی سناپباكدا یۆرانیۆمی پیتێنراوەکەی ڕادەست بکەن.


عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەمیدیای وڵاتەكەی ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو ئەمریکا پێشنیازێکیان خستوەتە بەردەستیان، بۆ ئەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراو ڕادەستی وڵاتەکە بکەن، لەبەرانبەردا ئەوان چالاککردنەوەی میکانیزمی سناپباک ڕادەگرن.

عراقچی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، داوایەکەی ئەمریکایان ڕەتکردوەتەوە، ئامادەش نین لەژێر گوشاری سیاسی و ئابوری، یاخود هەڕەشەدا دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم بن، چونکە ئەوە مافێکی سروشتیی خۆیانە.

جەختیشی کردەوە، داواکارییەکانی ئەمریکا لۆژیکی نین و هیچ زەمینەیەک بۆ دانوستان لەگەڵیان لەئارادا نییە.



ڕۆژی 22ـی حوزەیران 2025، ئەمریکا سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێرانیان بە ئامانج گرت کە بریتیبون لەوێستگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی فۆردۆ، دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزو ناوەندی تەکنەلۆژیای ئەسفەهان لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی چەکوشی نیوەشەو.

بەپەلە