سەرکردەیەکی عێراقی هۆشداری دەدات: ئەمە دوایین هەڵبژاردنە گروپە چەکدارەکان بەشداری دەکەن

عیراق

03/11/2025‌ 401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

مەشعان جبوری، سەرۆکی پارتی "وەتەن"ی سوننەکان رایگەیاند، ئەمە دوایین هەڵبژاردن دەبێت گروپە چەکدارەکانی عێراق بەشداریی تێدا دەکەن، دەشڵێت،" سەردەمی کودەتا و تێکدان کۆتایی هاتوە ".


مەشعان جبوری،  لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە ئاماژەی بەوەکرد،" ئەم هەڵبژاردنە دوایین هەڵبژاردن دەبێت بۆ ئەوانەی لای خەڵک خۆشەویست نین، بەتایبەت کەس و لایەیانەی دەستوەردان لە کاروباری عێراق دەکەن و وڵاتەکەیان بەم دۆخەی ئێستا گەیاندوە."

ئەوەشیخستەڕوو،" لەعێراق سەردەمی کودەتا کۆتایی هاتوە و تێکدان هیچ ئەنجامێکی نابێت، ئێمە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتومان دەوێت، نەک وڵاتێکی تائیفی ".

وتیشی،" ئاڵوگۆڕی ئاشتییانەی دەسەڵات لە رێگەی سندووقەکانی دەنگدانەوە دەبێت."