هیومان ڕایتس وۆچ داوای هەموارکردنەوەی یاساکانی دژی کورد لەتورکیا دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 142 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ و پرۆژەی پشتیوانی لە کەیسەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیا و کۆمیسیۆنی نێونەتەوەیی مافناسان، داوایان لە کۆمیسیۆنی ئاشتی کرد کە ڕیفۆرمی یاسایی و دادەپەروەریی بەرفراوان بەدی بهێنێت.  

ئەو ڕێکخراوانە، لە ڕونکردنەوەیەکدا دەڵێن، بۆ کۆتاییهاتنی شەڕ بە تەواوەتی و ئاشتییەکی هەمیشەیی، ئەنجامدانی ڕیفۆرمی یاسایی پێویستە.

دەشڵێن، بۆ ئەوەی ئاشتی درێژە بکێشێت، بێدەنگکردنی چەکەکان بەس نییە، پێویستە یاساکانی دژی کورد و کۆمەڵگەکانی تر، هەمواربکرێنەوە.

هەروەها چوار ڕیفۆرمی سەرەکی پێشنیارکراون:

هەموارکردنەوەی یاساکانی دژە تیرۆرو لابردنی خاڵە ناڕوونەکان کە ڕۆژنامەنووس و پارێزەر و چالاکوانان دەکاتە ئامانج.

کۆتاییهێنان بە فشارەکانی سەر سیاسەتمەدارەهەڵبژێردراوەکان.

پێویستە مافی گردبوونەوەی ئاشتییانە مسۆگەر بکرێت، دەبێت یاساکانی خۆپیشاندان و دەستوەردانی پۆلیس، هەمواربکرێنەوە.

پێویستە دان بە 'مافی هیوا'دا بنرێت 

داواش دەکەن، پێویستە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری بەهێز بکرێت و میکانیزمی لێپرسینەوە لە پێشێلکارییەکانی ڕابردوو دابنرێت.
ئ.ه