گەورەترین هەناردەکارانی مۆز لە جیهاندا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 273 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی worldstopexports، ئیکوادۆر لە پێشەنگی لیستی گەورەترین هەناردەکارانی مۆز لە جیهاندایە و ساڵانە بەهای هەناردەکردنی نزیکەی 3.9 ملیار دۆلارە.

ئاسیا و ئەوروپا زاڵبوون بەسەر لیستی وڵاتانی هەناردەکاری مۆزدا، بەڵام وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقا بوونیان نەبووە .

 بەهای ئابوری هەناردەکردنی مۆز بۆ دەرەوە لەلایەن چەند وڵاتێکەوە:

ئیکوادۆر: 3.9 ملیار دۆلار

فلیپین: 1.23 ملیار دۆلار

کۆڵۆمبیا: یەک ملیار و 23 ملیۆن دۆلار

کۆستاریکا: یەک ملیار و 21 ملیۆن دۆلار

گواتیمالا: 1.15 ملیار دۆلار

هۆڵەندا: 952.9 ملیۆن دۆلار

بەلجیکا: 839 ملیۆن دۆلار

ئەمریکا: 536.7 ملیۆن دۆلار

ڤێتنام: 378.1 ملیۆن دۆلار

هیندستان: 359.5 ملیۆن دۆلار.
مەکسیک: 317 ملیۆن دۆلار.

ئەڵمانیا: 281.5 ملیۆن دۆلار.

کامیرۆن: 262.5 ملیۆن دۆلار.

هندۆراس: 237.2 ملیۆن دۆلار.

کۆت دیڤوار: 233.3 ملیۆن دۆلار.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆی گشتی بەرهەمهێنانی مۆزی جیهانی ساڵانە گەیشتووەتە نزیکەی 120 ملیۆن تۆن. هیندستان پێشەنگی لیستی وڵاتانی بەرهەمهێنەرە بە نزیکەی 30 ملیۆن تۆن و چین، فلیپین، ئیکوادۆر و بەڕازیل لە پلەی دووەمدان. ئیکوادۆر و فلیپین وڵاتانی سەرەکی هەناردەکاری مۆزن لە جیهاندا.

ئ.ه