شارپرێس:
ماڵپەڕی گڵۆبسی ئیسرائیلی بابەتێکی بڵاوکردەوە کە باس لە ڕۆڵی ئیسرائیل دەکات لە ڕێککەوتنی ئەگەری نێوان مەغریب و ئەمریکا بۆ دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35، کە بەهاکەی نزیکەی 17ملیار دۆلارە.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە، ئیسرائیل دژایەتی ئەم ڕێککەوتنە ناکات و هاوکار دەبێت لە جێبەجێکردنیدا.
جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل یەکێکە لە لایەنە کاریگەرەکانی ئەم دانوستانانە، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی ڕیبات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بکڕێت.
ئەوە لەکاتێکدایە چاوەڕێدەکرێت سعودیە داوای کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بکات، بەڵام بەدور دەزانرێت واشنتن بەبێ ڕەزامەندی ئیسرائیل ئەو هەنگاوە بنێت، تا باڵادەستی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لەناوچەکەدا بپارێزرێت.
هاوکات واشنتن داواکاری تورکیای بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 ڕەتکردوەتەوە.
ئ.ه