شارپرێس:
سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زیرى به‌رگریى عێراق هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى قورسى ئه‌مریكاو وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌و وڵاته‌ى به‌هه‌موو هێزو گروپه چه‌كدارییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند، دواى سێ ڕۆژ له‌و په‌یامه‌ى، جارێكى دیكه وه‌زیرى به‌رگریى عێراق هاته‌وه‌ده‌نگ‌و ده‌ڵێت:"هیوادارم هه‌مولایه‌ك ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ى ئه‌مریكا به‌هه‌ند وه‌ربگرن"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئۆپه‌راسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازیى له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌یه".
سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق قسه‌ى بۆ پێگەی هەواڵی مەدا كردوه‌و جارێكى دیكه قسه‌كانى پیت هێگسێس وەزیری جه‌نگى ئەمریکاى دوباره‌كردوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تى، "هێگسێس په‌یوه‌ندیى پێوه‌كردم‌و هۆشدارییه‌كى توندى ئاراسته‌ى بەرپرسانی باڵای سەربازیی عێراق كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی سەربازیی لەناوچەکەو لەماوەیەکی نزیکدا به‌ڕێوه‌یه".
وه‌كو وه‌زیرى به‌رگریى عێراق ئاماژه‌ى پێكردوه، "ئه‌وكاته‌ى قسه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا ده‌كرد، هه‌ریه‌ك له‌جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبەغدا، سوپاسالاری عێراق، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان‌و بەڕێوەبەری هەواڵگریی سەربازیی عێراقیش ئاماده‌بون‌و ڕاسته‌وخۆ گوێیان له‌په‌یامه‌كه‌ى پیت هێگسێس بوو".
سابت عه‌باسى ئه‌وه‌شى گێڕاوه‌ته‌وه، "هێگسێس پێی وتم، ئەمریکا ئاگاداریی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی چاوەڕوانکراوە لەناوچەکە، کە ئەگەری هەیە ئەمریکاو ئیسرائیل دژی ئێران ئەنجامی بدەن، هۆشداریی ئه‌وه‌ى به‌فەرماندە سەربازییەکانی عێراق دا، نابێت بەهیچ شێوەیەک گروپە چەکدارە لەیاسا دەرچوەکانی عێراق لەهەر ململانێیەکدا بەشداربن".
وه‌زیرى به‌رگریى عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردوه‌ته‌وه، "وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا زۆر ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئەمه‌ى ده‌یڵێم، کۆتا هۆشداریییە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ بەغدا، بۆیه ئێمه‌ش پێمانوایه، په‌یامه‌كه بەمەبەستی ڕێگریکردنه لەهەر کاردانەوەیەکی گروپە چەکدارەكانى عێراق بەرامبەر هەر جوڵەیەکی سەربازیی ئەمریکا لەناوچەکەدا".
ئه‌وه‌شى وتوه، "وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەکۆتایی پەیوەندییەکەدا بەڕونی وتى، ئەمە دوا ئاگادارکردنەوەیه بۆ ئێوە، باشیش دەزانن وەڵامی ئیدارەی ئێستای ئەمریکا چۆن دەبێت له‌ئه‌گه‌رى هه‌ر جوڵه‌یه‌ك دژى سیاسه‌ت‌و به‌رنامه‌ى ئه‌مریكا".
ئه‌م جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ى وه‌زیرى به‌رگریى عێراق له‌دواى چوار ڕۆژ له‌په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكا دواى ئه‌وه‌دێت، مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق ڕایگه‌یاندوه، "هەڵوێستی ئەمریکا زۆر ڕونە کە هیچ شوێنێک بۆ گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵات، له‌عێراق نییە، سەقامگیریی‌و خۆشگوزەرانی عێراق پشت بەبونی هێزی ئەمنی یەکگرتوو دەبەستێت لەژێر فەرمانی یەک حکومەت‌و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌مریكا، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیران‌و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق وه‌ڵامى وه‌زیرى جه‌نگى ئه‌مریكاى داوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تى، "پابەندین بەوەی، تەواوی ئەو چەکانەی لەدەستى گروپە لەیاسا دەرچوەکاندایه، بخه‌ینه ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەته‌وه".
ئه‌وه‌شى نه‌شاردوه‌ته‌وه، "ئەو پرۆسەیە ئەوکات جێبەجێدەکرێت کە هێزەکانی هاوپەیمانان بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا ناوچەکە بەجێبهێڵن، چونکە هەندێک لەلایەنەکانی عێراق، ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى، بەهێزێکی داگیرکەر لەقەڵەمدەدەن".
