سودانی چەند بڕیارێكی گرنگی دەردەكات...هاوردەكردن ڕادەگرێت

عیراق

04/11/2025‌ 3501 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد شیاع سودانی لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی بەنزین، گازوایل و نەوتی دەرکرد.

 
نوسینگەی ڕاگەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، دوای هەوڵە فراوانەکانی سێ ساڵی ڕابردوو کە بونە هۆی کارپێکردنی پاڵاوگە نوێیەکانی نەوت لەچوارچێوەی پلانی بەدیهێنانی خۆبژێوی وگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی (بەنزین، گازوایل و نەوت) بەبڕێک کە لەڕێژەی بەکاربردنی ناوخۆیی زیاترە، سەرۆک وەزیران بڕیاری ڕاگرتنی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانەی دەرکرد".
 
نوسینگەكەی سودانی داوای لەبریکارەکانی دابەشکردن و کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان کردوە، کە بەکاربردنی ناوخۆیی کۆنتڕۆڵ بکەن و زیادەکەش بۆ هەناردەکردن تەرخان بکەن.
 
ئەو بڕیارانەی سودانی بەنوسراوێک ئاراستەی وەزارەتی نەوت کردوە.