مۆڵەتی شۆفێری دەبێتە ئەلیکترۆنی

عیراق

05/11/2025‌ 2727 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری زیرەکی دەستکرد و پەیوەندییەکان ئاشکرایدەکات، لەئایندەیەکی نزیکدا مۆڵەتی شۆفێری لەعێراق دەبێتە ئەلیکترۆنی.


حەسەن خەتیب، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری زیرەکی دەستکرد و پەیوەندییەکان بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندوە،" گۆڕانی دیجیتاڵی لەعێراق هێشتا لەقۆناغی سەرەتایدایە و هەر لەئێستاشەوە ئەو گۆڕانکارییە بەدیدەکرێت، تایبەت کاتێک سەردانی دامودەزگا حکومییەکان دەکرێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا پێشکەوتنێکی بەرچاو لەو بوارەدا بەدیدەکرێت، بەتایبەتیش لەدامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دەستکەوتی باش لەکاتی زانیاری، پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی و ڤیزای ئەلیکترۆنی بەدیهاتون.

ئەو راوێژکارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد،" لەئایندەیەکی نزیکدا مۆڵەتی شۆفێریش دەبێتە ئەلیکترۆنی ".

 

محەمەد سەردار