شارپرێس:
بەپێی نوێترین ئامارەکان لەدەنگدانی تایبەتدا تا کاتژمێر 4:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لەهەولێر 96% بووە.
بەپێی ئەو ئامارانە، ڕێژەی بەشداریکردن لەهەولێر لە 96% بووە و لە سلێمانی 94% و لەدهۆک 87% بووە.
هەروەها تا كاتژمێر 4ی ئێوارە لە ئاكرێ و ئامێدی رێژەی بەشداریكردنی هێزە ئەمنییەكان لە دەنگدانی تایبەتدا لە سەروی 98% بووە.
هاوکات لەبنکەی رێبەر لە خەبات 1528
دەنگ لەکۆی 1540 دەنگ بەڕێژەی %99,2 دراوە.
لە بنکەی رۆژان لە خەبات
1486 دەنگ دراوە لەکۆی 1500
دەنگ بەڕێژەی % 99 بووە.
هەروەها لە دەڤەری بارزان و سنووری شارۆچكەی مێرگەسۆر تا كاتژمێر 4:30ی ئێوارە، رێژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت 99.8% بووە.
لە خوێندنگای بیتوێن لە چوارقوڕنە لەکۆی 1017 کەس 991 کەس دەنگی داوە.
لە ئامادەیی کۆسار لەچوارقوڕنە لە کۆی 1084 کەس 1037 دەنگدەر دەنگی داوە.