شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه به‌به‌شداری زیاتر له 20 ملیۆن ده‌نگده‌ر پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەكەی كۆمسیۆندا هاتوه، كه "ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی ده‌نگدانی گشتی 20 ملیۆن و 63 هه‌زار و 773 كه‌سه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه، ژماره‌ی ناوه‌نده‌كانی ده‌نگدان 8 هه‌زار و 703 ناوه‌ندی ده‌نگدانه‌و ژماره‌ی وێستگه‌كانی ده‌نگدان 39 هه‌زار و 285 وێستگه‌یه".
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاشیگه‌یاندوه كه"پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌كاتژمێر 7ی به‌یانی ده‌ستپێده‌كات و تا كاتژمێر 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت".