شارپرێس:
هاوپەیمانی تۆڕو رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئاشكرایكرد، زیاتر لە سێ هەزارو 273 پێشێلكاری لەڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا تۆماركراوە.
هاوپەیمانی تۆڕ و رێكخراوە نیشتیمانییەكان بۆ چاودێریكردنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، یەكەم ڕاپۆرتی لەسەر دەنگدانی تایبەت لەهەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوەو دەڵێت،" سێ هەزارو 273 پێشێلكاریان تۆمار كردوە كە كێشەی ڕێكخستن و هونەری و پێشێلكردنی مافی دەنگدەران و دەستوەردانی ئەمنی و سیاسی لەخۆگرتوە".
ئاماژەشیكردوە، "پێشێلكارییەكان هەموو پارێزگاكانی عێراقی گرتوەتەوە بەهەرێمی كوردستانیشەوە كە ژمارەیان 18 پارێزگایە".
باسی لەوەشكردوە،"زیاتر لەهەشت هەزارو 300فۆڕمی چاودێری ئەلیكترۆنی بەكارهاتوە بۆ ڕوماڵكردنی قۆناغەكانی كردنەوەو دەنگدان و داخستن تا دەگاتە قۆناغی ژماردن و جیاكردنەوە".