شارپرێس:
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری بەرفراوان و کارای هاوڵاتیان لەهەڵبژاردن، ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە، بەتایبەت لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم گرنگترە.
یەکێتی زانایان لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەو ئیدارەدانی وڵات و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک، بۆیە ئەمانەت و بەرپرسیارێتیەکی گەورەیەو چەند بەپاکی و رێکوپێکی و بێ فڕوفێڵ بەڕێوەبچێت هەر کەمە، خوازیارین ئەم هەڵبژاردنە وێستگەیەکی خێرو ئارامی بێت بۆ گەلی کوردو کوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی واقع پێگەی کوردستان لەناو گۆڕەپانی سیاسی عیراق چەند بەهێز بێت، زیاتر توانای بەرگری و داکۆکیکردن لە مافە دەستوری و نەتەوەییەکانی دەبێت، بۆیە بەشداری بەرفراوان و کارای هاوڵاتیان لەچوارچێوەی بنەما شەرعی و یاسایی و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گەل و نیشتمان و کەشێکی ئارام؛ ئەرکێکی ئایینی و نەتەوەییە.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەتایبەت داوا لەخەڵكی لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم دەكات دەنگبدەن و بەشداریان بەزۆر گرنگ وەسف دەكات.
ئەوە لەكاتێكدایە سبەی سێشەممە، ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق بهڕێوهدەچێت.
