شارپرێس:
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی لەپارێزگاکانی هەرێمو عێراق دەستیپێکرد، زیاتر لەهەزارو 600 کاندید، لەبازنەکانی هەرێمو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کێبڕکێ دەکەن.
لەپرۆسەی دەنگدانی گشتیی 20 ملیۆنو 63 هەزارو 773 کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، بەسەر هەشت هەزارو 703 بنکەی دەنگدان دابەشبون، لەسێ بازنەکەی هەرێم دوو ملیۆنو 844 هەزارو 51 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە.
هەزارو 601 کاندید، لەسێ بازنەکەی هەرێمو پارێزگاکانی کەرکوکو نەینەوا، کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 93 کورسی دەکەن، لەسێ بازنەکەی هەرێم لەسەر 46 کورسی بەکۆتاوە کاندیدەکان کێبڕکێ دەکەن.
ئەو هەزارو 601 کاندیدە بەمشێوەیە بەسەر بازنەکانی هەرێمی کوردستانو کەرکوکو نەینەوا دابەشبون:
هەولێر: 108 کاندید بۆ 16 کورسی
سلێمانی: 136 کاندید بۆ 18 کورسی
دهۆک: 59 کاندید بۆ 12 کورسی
کەرکوک: 251 کاندید بۆ 13 کورسی
نەینەوا: هەزارو 47 کاندید 34 کورسی