شارپرێس:
سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاند، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌كه پاك بێت، به‌ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ڕازین، هیوادارم ئه‌م جاره كه‌س تێبینیی له‌سه‌ر كۆمسیۆن نه‌بێت.
عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، لەکاتی دەنگدانیدا لەشاری هەولێر، گەشبینیی خۆی نیشاندا سەبارەت ب پاکیی پرۆسەی هەڵبژاردن و ڕایگەیاند ئەگەر ساختەکاری تێدا نەکرێت، ئەوا ئەنجامەکەی قبوڵ دەکەن.
عەلی باپیر لەکۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی،" پێدەچێت ئەم هەڵبژاردنە پاکبێت و دوربێت لەدەستکاری و دیزاینکردن."
ئەمە لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ لەعێراق و هەرێمی كوردستان پرۆسەی ئەنجامدانی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.