شارپرێس:
بەگوێرەی چهند سهرچاوهیهك، ڕێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی لەکەرکوک، توانیویهتى، زیاتر لە 100 هەزار دەنگ بەدەستبهێنێت.
پرۆسەی دەنگدانی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان، دوێنێ دواى 12 كاتژمێرى بهردهوام، کۆتاییهات، نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر لەکۆی نزیکەی 46 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی مافی هەڵبژاردنی 329 نوێنەریان هەبوو، زیاتر لەحەوت هەزار کاندید، لەهەردوو ڕەگەز، کێبڕکێیان كرد لەسەر بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمان.
میدیای فەرمیی یەکێتیی ئاشكرایكردوه، بهگوێرهى ئەنجامە بەراییەکان، ڕێبوار تەها سەرۆکی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکەرکوک زیاتر لە 100 هەزار دەنگی بەدەستهێناوە.
ڕێبوار تەها، سەرۆک لیستی یەکێتیی، لەهەمانکاتیشدا پارێزگاری ئێستاى کەرکوکە.