شارپرێس:
نوێنەری تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوەکان بۆ چاودێریی هەڵبژاردن ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان لەعێراق بەگشتی 56٪بوەو ئەوەشی ئاشكراكرد، كە ژمارەیەكی بەرچاو سەرپێچی و پێشێلكاری جۆراوجۆر تۆماركراوە.
هۆگر چەتۆ، سەرۆکی ڕێکخراوی تۆڕی شەمس، بۆ چاودێریی هەڵبژاردنەکان لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەڕۆژانی هەڵبژاردن ژمارەیەک حاڵەتی نەخوازراو و پێشێلکاریی تۆمارکراون بەجۆرێک 501حاڵەتی ئەنجامدانی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەبەردەم بنکە و وێستگەکانی دەنگدان، 415 حاڵەتی ڕون نەکردنەوەی شێوازی دەستپێکردنی پرۆسەکەو نەدانی زانیاریی پێویست بەکارمەندان.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها 382 حاڵەتی بردنە ژورەوەی مۆبایل بۆ ناوەندەکانی دەنگدان، هەبووە و 359 حاڵەتی دورخستنەوەی چاودێران هەبوە، کە بەشێکی هەرەزۆری لەکاتی ژماردنی دەنگەکاندا بوە.
باسی لەوەشکرد، سەرجەم پێشێلکارییەکان لەڕێگەی پێنج هەزار و 89 چاودێرەوە لەسەرانسەری 18 پارێزگای عێراق، تۆمارکراون.