كۆمسیۆن وادەیەك بۆ بڵاوکردنەوەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن ئاشكرادەكات

کوردستان

16/11/2025‌ 2462 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ یان سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕادەگەیەنن.


جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆمسیۆن دەست بەهەژمارکردنی کورسییەکانی هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکات، لەناویاندا کورسییەکانی کۆتایی ژنان و پێکهاتەکانیش.

وتیشی، سەرجەم وێستگەکانی دەنگدان کە هەژمار نەکرابون، هەژمارکراون و ئەنجامەکانیان بەڕێژەی 100٪ هاوتای ئەنجامی هەژمارکردن و جیاکردنەوەی دەستی بوە.

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتوە، لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن لەماڵپەڕی فەرمی کۆمیسیۆنەوە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لایەنەکان دەتوانن تانە لەئەنجامەکان بدەن.