شارپرێس:
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى میدیاى نزیك پارتى، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تى كاربه‌ڕێكه‌رى عێراق دڵنیایى له‌دوو موچه‌ى كۆتایی ئه‌مساڵى فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان داوه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، "ڕۆژانی داهاتوو موچەی مانگی نۆ دەنێرین‌و دوو موچەى كۆتایی ئه‌مساڵیش چارەسەر دەکەین".
له‌و هه‌واڵه‌دا ورده‌كاریى كۆبونه‌وه‌كه‌ى دوێنێى مه‌سرور بارزانى‌و محه‌مه‌د شیاع سودانى له‌دهۆك ئاشكراكراوه‌و باس له‌وه‌كراوه، گوایه بارزانى به‌سودانى وتوه، "ئێوە تائێستا چوار موچەی ئەمساڵتان لایەو نابێت هیچ موچەیەک بفەوتێت‌و ناشبێت هیچ موچه‌یه‌كى ئه‌مساڵ بچێته ساڵى داهاتوو".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامى سودانى بۆ بارزانى، وتویه‌تى، "بۆ موچه‌ى مانگى نۆ، بڕیاری ناردنی موچەم داوه بۆ هەرێمی كوردستان، چاوەڕوانی ڕێككاری تەكنیكی دەكرێت لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بۆ ئەوەی لەڕۆژانی داهاتودا ئه‌و موچەیه بنێرن".
سودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردوه، "موچەکانی ئەمساڵ به‌گوێره‌ى ڕێککەوتنەکان دەدرێن، بۆ ساڵی داهاتوش هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی دەبێت‌و بودجەی بۆ دەنێردرێت نەوەک تەنها موچە".
باس له‌وه‌شكراوه، له‌وكاته‌دا بارزانى به‌سودانى وتوه، "له‌مساڵدا ئێوه چوار موچه‌تان له‌لایه‌و تائێستا هیچیتان نه‌داوه، ئیتر بۆچى ده‌كه‌وێته ساڵى داهاتوو، ئێمه ده‌مانه‌وێت نه‌كه‌وێته ساڵى 2026وه".
بۆ وه‌ڵامى بارزانیش سودانى ڕایگه‌یاندوه، "ئەو دوو موچەیەی دەمێننەوە هەوڵدەدەین لەبودجەی 2026 چارەسەریان بکەین، دوباره مەسرور بارزانیش وتویەتی ئەم موچانە هی ئەمساڵن نەوەک ساڵی داهاتوو، بۆیە دەبێت ئەمساڵ چارەسەر بدۆزنەوەو وەڵاممان بدەنەوە، سودانیش بەڵێنیداوە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەو موچانە".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، فه‌رمانبه‌ران‌و موچەخۆرانی هه‌رێم دوو موچە لەدوای موچەخۆرانی عێراقەوەن؛ بەجۆرێک بەغدا دەستیکردوە بەدابەشکردنی موچەی مانگی 11، بەڵام هێشتا موچەی مانگی 9ی موچەخۆران‌و فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى نەناردوە، ئێستاش هەوڵ‌و فشارەکانی حکومەتی هه‌رێم بۆ ئەوەیە، هیچ موچەیەکی ئەمساڵی هه‌رێم نەفەوتێت.
