هۆشدارییەکی بەپەلە لەبارەی فۆڕمی خۆراکەوە دەدرێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 92 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەمشەو وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کۆتایی دێت و بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک وادەکەی درێژناکرێتەوە.


نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند،" پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک تەنها تاوەکو کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بەردەستدەبێت ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەو وادەیە بە هیچ جۆرێک درێژناکرێتەوە و هەر خێزانێک فۆڕمەکە پڕنەکاتەوە، بەشەخۆراکی مانگانەی دەبڕدرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم باسی لەوەشکرد، دوای ئەو مۆڵەتەی درا، ڕێژەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە لە 87٪ بۆ 90٪ بەرزبوەوە.