شارپرێس:
لە دوەمین رۆژی لوتکەی
تەندروستی لە پارێزگای هەڵەبجە، پانێڵێکی گرنگ لەبارەی کاریگەریی و مەترسییەکانی
ماددەی هۆشبەر بەڕێوەچوو.
رۆژنامەنوس ئاسۆ عەبدوللەتیف
دیدارەکەی بەڕێوەبردوە و بە شارپرێسی راگەیاندوە، جیهان لە جەنگێکی
مەترسیداردا دەژی بۆ زاڵبون بەسەر خەمۆکی و پەستان و گەشتن بە چێژی کاتی لەڕێگەی
مادە هۆشبەرەکان.
ئەوەشیخستەڕوو، بۆ ئەمڕۆی لوتکەکە گرنگ بوو بەرپرسان و وەزیری
تەندروستی و جێگرەکەی و بەشێک لە بەرپرسانی تایبەتمەندو لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی
مادەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵیەکان لێرە ئامادەبونایە، بۆگفتوگۆو باسکردن لەهەمواری
بەشێک لەبڕگەو مادەکانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر ژمارە 1ی ساڵی 2020 .
لە پانێڵەکەدا هەریەک لەكارزان شێرکۆ سادق، ماستەر لە ياساى تاوانكاریی، حاکم
بیشوان، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی، بەرزان محەمەد عەلی ، بەڕێوەبەری
پەیمانگای پزیشکی دادوەری سلێمانی، زامدار
حەمە ڕەسوڵ، پزيشكى پسپۆڕی دەرونى قسەیان کرد و باسیان لەمەترسییەکانی ئەو ماددە
هۆشبەرانە کرد.